+964
محەمەد عەلی ـ ڕاپەڕین
لەنەبوونی کەمی خزمەتگوزاری لە بەشەناوخۆیی پێنجی ئازار لە رانیە، خوێندکاران هاتنەدەرەوە و گردبوونەوە، ئەوان داواکارن گەرمییان بۆ دابین بكرێن.
رابون محەمەد، یەکێک لەو خوێندکارانەی لە بەشەناوخۆییەکە دەمێنێتەوە بە 964ـی وت، ئەم بەشە ناوخۆییەی ئێمە، خزمەتگوزرای زۆر کەمە، زۆر بە کەمی ئاوی گەرممان هەیە، جگە لەوەش هەوای گەرمیشمان زۆر کەمە، ژوورەکانمان زۆر ساردن، بۆیە ئەمشەو سەرجەم خوێندکاران گردبووەنەوە و ناڕەزایەتیمان دەربڕی.
بە قسەی رابون محەمەد، لەو کاتەی وەرزی سەرما هاتووە، ئەوان بەوحاڵە ماونەتەوە.
ئەو دەڵێت، “زۆر ساردە، بە جۆرێک ناتوانین وەک پێویست سەعیش بکەین، داواکارین لەلایەنی پەیوەندیدار گرفتەکانمان بۆ چارەسەر بکەن.
زۆر جار لە سەرووی خۆمانەوە وەعدی ئەوەیان پێمانداوە کە بۆمان چارەسەر بکەن، بەڵام تائێستاش چارەسەر نەکراوە“.
لەم بارەیەوە 964 چەند جارێک پەیوەندی بە لێپرسراوی بەشە ناوخۆییەکەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا