جامی چامپیۆنزلیگ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كات و هه‌شت یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه دوو له‌و یارییانه زۆر به‌هێزن.
دوو یاری له كاتژمێر 8:45 ده‌ستپێده‌كه‌ن، شاختار له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، هه‌روه‌ها دۆرتموند له‌گه‌ڵ نیوكاسڵ یونایتد، دواتر كاتژمێر 11ی شه‌و شه‌ش یاریی دیكه ده‌كرێن، ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ سێلتیك، لازیۆ به‌رامبه‌ر فاینۆرد، سێرڤینا زڤێزدای سڕبی به‌رامبه‌ر لایپزیگی ئه‌ڵمانی، هه‌روه‌ها مانچێسته‌ر سیتیی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی یه‌نگ بۆیزی سویسری یاریی ده‌كات.
له دوو یاریی دیكه‌شدا پۆرتۆی پۆرتوگالی و رۆیال ئینتوێربی به‌لجیكی، میلانی ئیتالی و پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی به‌یه‌كده‌گه‌ن.
خشته و كاتی یارییه‌كان:
شاختار – بارسێلۆنا 08:45
بۆروسیا دۆرتموند – نیوكاسڵ 08:45
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – سێلتیك 11:00
لازیۆ – فاینۆرد 11:00
سێرڤینا زڤێزدا – لایپزیگ 11:00
مانچێسته‌ر سیتی – یه‌نگ بۆیز 11:00
پۆرتۆ – رۆیال ئینتوێرب 11:00
میلان – پاریس سانجێرمان 11:00