دیمه‌نێك له‌كاتى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كوره‌كه له سنوورى هێرۆ.. وێنه: پۆلیسی دارستانى راپه‌ڕین
له گوندێكی هێرۆ كوره‌یه‌كی خه‌ڵوز تێكدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ى هێرۆى سنوورى پشده‌ر لایه‌ن پۆلیسی دارستان و ژینگه‌وه كوره‌یه‌كی دروستكردنى خه‌ڵوز تێكدرا و ده‌شڵێن خاوه‌نه‌كه‌ى ژماره‌یه‌ك داری سپی كردووه بۆ ئه‌وه‌ى وشكیان بكات.
عه‌قید خه‌سره‌و محه‌مه‌دئه‌مین ، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت ، دوای گەیشتنی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارێک لە سنوری ناحیەی هیرۆ مەفرەزەیەکیان له گوندی گردەشێخاڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر كوره‌یه‌كی خه‌ڵوز درووستكردن گرتووه.
وتیشی “هاوڵاتیەک كه كورهیهكى دروستكردبوو و هه‌مانكات ژماره‌یه‌ك دارى سپی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى وشكیان بكات بیانكات به خه‌ڵوز”.
كوره‌كه تێكدراو ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیشدا گیرا.
به‌قسه‌ى عه‌قید خه‌سره‌و، پەڕاوی لیکۆڵینەوەیان بۆ ئه‌و كه‌سه رێکخست و رادەستی دادوەریان کردووه.