حاسڵاتی ئەم بەیانیە
ئەمریکا دەڵێت: ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر وڵات و گروپێک بیانەوێت بێنە ناو شەڕەکە
964+
ژووری هەواڵ
ئەم بەیانییە رەئیسی و سودانی لە تاران کۆبوونەوە، وتیان عێراق ئێران کۆکن لەسەر ئەوەی دەم و دەست دەبێ هێرش بۆ سەر غەزە رابگیرێت.
وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: (9770) تائێستا لە غەزە کوژراون، (4800) منداڵی تێدایە لەگەڵ (2550) ژن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە (24808) بریندار.
شا عەبدوڵای پادشای ئوردون دەڵێت، بە فڕۆکە دەرمان و کەرەستەی پزیشکیان لەسەر غەزە بەرداوەتەوە بۆ کۆمەکی ئەو نەخۆشخانە ئوردونییەی لە غەزە بەهانای بریندارەکانەوە دەچێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا بە هاوتا ئیسرائیلییەکەی وتووە بە تەواوی ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر وڵات و گروپێک کە بیانەوێت بێنە ناو شەڕەکە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا رایگەیاند ژێردەریاییەکی ئەتۆمییان ناردووەتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی بچێتە پاڵ ئەو دوو کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەی لەوێن.
وەزیری دەرەوەی قەتەر دەڵێت لەو نێوەندگیرییەی دەیکەین تائێستا ئەنجاممان نەبووە، چونکە ئازادکردنی دیلەکان پێویستی بە راوەستانی شەڕ و ماوەیەک ئارامییە.