چیتر کاریپێناکرێت
هاتوچۆی هەولێر کارکردنی بە گرێبەستی سەر شەقامەکان راگرت
964+
ژووری هەواڵ
لە هەولێر، چیدیکە گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان کاریپێناکرێت، هاتوچۆی پارێزگاکە داوا لە کڕیاران و فرۆشیارانی ئۆتۆمبێل دەکات، تەنیا لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکان گرێبەست بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5.11.2023، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتییان کرد، لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا پشت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنیی سەرشەقامەکان نەبەستن و تەنیا لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکان گرێبەستەکان واژو بکەن.
تەواوی شەقامی 120مەتری هەولێر کرا بە پۆینت تو پۆینت
“هەر گرێبەستێکی سەرشەقام بە ساختە و بێبنەما ئەژمار دەکرێت، وە لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کاریپێناکرێت”، هاتوچۆی هەولێر وا دەڵێت.
لە سەرەتای ساڵی رابردوودا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گرێبەستی نوێی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێلی لە پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند و بڕی 25 هەزار دیناری بۆ هەر مامەڵەیەک دیاریکرد، بەڵام هەندێک شوێن کراونەتەوە و بە نرخی هەرزانتر گرێبەستەکە دەکەن.