چاره‌سه‌رى هاتوچۆى زۆربه‌ى گونده‌كانى ناحیه‌ى ئاشتى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى چاككردن و دروستكردنه‌وه‌ى رێگایه‌ك، چاره‌سه‌رى بۆ هاتوچۆى زۆربه‌ى گونده‌کان له سنوورى ناحیه‌ى ئاشتیى ده‌شتى كۆیه ده‌كرێت.
رێگاكه بۆ گوندى كانى كورده‌ى سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له گونده‌كانى سوێرەڵا، شیوەشان، قازبەگیان، قزلوو، قولقولە، کانی بی، کانی سوور، کانی ھەنجیر، کاولان، کڵێسە، کێلەزیندان، گۆمەشین، به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هەڵگورد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى ئاشتى بە 964ـى وت، درێژى رێگاكه 25 کیلۆمه‌تره و ئێستا دەبڵ درێسنگکردنی رێگاكه ده‌كرێت، كه بریتیه له فه‌رشكردنى چه‌ورێژ.
وتیشی “ئه‌م پڕۆژه‌یه لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە لەلایەن کۆمپانیایەکى ناوخۆیى جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە قۆناغى کۆتاییدایە”.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى وتبوو، له ماوه‌ى دوو ساڵ و نیوى رابردوودا توانیویانه بە درێژایی 71 کیلۆمه‌تر و 700 مه‌تر رێگاى 20 گوندى سنووره‌كه‌یان قیڕتاو بكه‌ن.
ناحیەی ئاشتی، رووبەرەکەی 202 کیلۆمەتر دووجایە و 23 گوند له سنووره‌كه‌یه‌تى، 80% خاكه‌كه‌ى دەشت و 10% گرد و 10% شاخه.