رێژەی سەوزایی لە بەردەڕەش چەندە؟

شاره‌وانى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌یه‌وێت رێژه‌ى سه‌وزایی قه‌زاكه‌ى زیاتر بكات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى به‌رده‌ڕه‌ش كار بۆ زیاتر سه‌وزكردنى قه‌زاكه‌ى ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانێكی ساڵانه‌ى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌وزایی زیاد بكات‌.

ساڵانه‌ له ‌مانگه‌كانى تشرینی یه‌كه‌م تاوه‌كو مانگه‌كانى ئادار ده‌ست به‌ چاندنى داره‌كان ده‌كات و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئه‌م كاته‌ بۆ چاندنى دار و دره‌خت گونجاوه‌ بۆ سنووره‌كه‌یان، بۆیه‌ ئه‌و رێكه‌وته‌یان هه‌ڵبژاردووه‌.

داره‌كانى جۆرى سیسه‌م و  واشنتۆن و كاژ و مورتك له‌و دارانه‌ن كه‌ شاره‌وانى پێوایه‌ باشترینیانه‌ بۆ چاندن له‌ سنووره‌كه‌یان.

ئه‌ندازیار سیروان حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ 964ـى وت، رێژه‌ى سه‌وزایی له‌ ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یان كه‌متر له‌ 20% بۆیه‌ ساڵانه‌ ئه‌و پلانه‌یان به‌ به‌رده‌وامى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

وتیشی “تا ئێستا دوو نه‌خشه‌ى په‌سه‌ندكراو و په‌سه‌ندنه‌كراو بۆ قه‌زاكه‌مان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كانمان و ناتوانین وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر سه‌وزكردن بكه‌ین، بۆیه‌ چاوه‌ڕێین سنورى فه‌رمى قه‌زاكه‌مان بزانین بۆئه‌وه‌ى پلانه‌كانمان به‌پێی شوێنه‌كان دابه‌ش بكه‌ین”.

به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى چه‌ند به‌شێكی زۆنى سه‌وز له‌ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دوو پاڕك به‌ڵام ده‌ڵێت، به‌ هه‌موویانه‌وه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێژه‌ى 20%.

به‌رده‌ڕه‌ش به‌نیازه‌ ئه‌مساڵ خۆى بەدوور بگرێت له...

به‌رده‌ڕه‌ش به‌نیازه‌ ئه‌مساڵ خۆى بەدوور بگرێت له‌ لافاو

شێوازی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌گۆڕیت

شێوازی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌گۆڕیت