رێگای سەیرانگای دەروینە و مڕە سەربە ناحیەی هێرۆ. وێنە:سۆشیال میدیا.
رێگاکان چاککراون
بێ خەم بڕۆ بۆ سەیرانگەکانی ناحیەی هێرۆ
محەمەد عەلی – پشدەر
ناحیەی هێرۆی سنووری پشدەر بڕیاریداوە ئەو رێگایانە چاک بکات کە بۆ سەیرانگەکانی دەروینە و مڕە دەڕۆن، چەند رۆژێکە سەرقاڵی تێکەڵەرێژکردنی رێگاکەن.
رێگای ئەو گوندانە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەڵادزێوە دوورن، وا بڕیارە سێ کیلۆمەتر و 600 مەتری رێگاکە تێکەڵە رێژ بکرێت، پیشتر لە وەرزی زستان کەس نەیدەتوانی بەو رێگایە هاتوچۆ بکات.
موحسین حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە 964ی وت، یەکەمجارە پڕۆژەی تێکەڵەڕێژکردنی بۆدەکرێت، پێشتر ڕێگاکە زۆر خراپ بوو لەکاتێکدا ئەم رێگایە سەیرانگەی بەسەروە هەیە و لەگەڵ هاتوچۆی بەشێک لە هاوڵاتیانی گوندەکانیش.
بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ دەڵێت، بەڕێوبەرایەتی چاکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین نزیکەی 115 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکردووە و لە %50 تەواو بووە.
ناحیەی هێرۆ سەر بە قەزای پشدەرە و 28 گوندی بەسەرەوەیە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی