هۆکارەکەی چیە؟

دوای دوو هەفتە لە بەرزی و نزمی ئەمڕۆ نرخی نەوت جێگیرە

فەهمی نەبی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت تاڕادەیەک بەجێگیری مایەوە تەنیا چەند سەنتێکی کەم گۆڕانکاری لەنرخەکەی روویدا.

ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و نۆ سەنتە، بەڵام دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوت 86 دۆلار و 85 سەنت بووە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس بە 82 دۆلار و 83 سەنتە.

شارەزایانی بواری وزە دەڵێن، شەڕ و ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکارێکی کاریگەرە بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت، هاوکات پێشبینی دەکرێت سعودیە کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتە دیسان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە.