"په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوه"
عێراق به‌نداوێك له ته‌قته‌ق دروست ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق به‌نداوێك له سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق دروست ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى مه‌یدانى بۆ شوێنى دروستكردنى به‌نداوه‌كه ناردووه و شوێنه‌كه‌یان بینیوه.
ئاسۆ مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، دوێنێ لیژنه‌یه‌كی ئه‌ندازیارى له به‌غدا هاتن و شوێنه‌كه‌یان بینی.
وتیشی “بڕیارى دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه دراوه و لیژنه‌ى ئابوورى په‌رلەمانیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوه”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئه‌و شوێنه‌ى بۆ به‌نداوه‌كه ده‌ستنیشانكراوه و لە گوندی “چۆم حەیدەر”ه ، لیژنه‌كه‌ش پشكنینیان بۆ كرد و چاوه‌ڕێن بڕیاری شیاوبوون له‌سه‌ر شوێنه‌كه بدرێت.
پێشتر له ناحیه‌ى ته‌قته‌قه‌وه داواكارى دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با پێشكه‌ش كراوه، ئاسۆ مسته‌فاش ده‌ڵێت “كێشه و گرفتێكی زۆرى كاره‌باى سنووره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات”.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق هیچ به‌نداوێكی لێ نییه، ته‌نیا یه‌ك پۆندێكى ئاو له‌گوندى تاڵه‌بان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كارى دروستكردنى بۆكراوه، به‌ڵام 4% ماوه ته‌واو بكرێت، له‌لایه‌ن جوتیارانیشه‌وه چه‌ند پۆندێكی هه‌ڕه‌مه‌كى بۆ كارى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى دروستكراون.