ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به سێ درۆن هێرشی كرایه‌سه‌ر
“په‌یوه‌ندییمان به شه‌ڕه‌وه نییه و كاری ئێمه وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارییه”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كۆگاكانی كۆمپانیای كاسترۆل بۆ رۆنی ئۆتۆمبێل، كه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی سه‌ردارە، ئه‌مڕۆ به‌یانی به سێ درۆن هێرشی كرایه‌سه‌ر و ئاگری گرت.
كۆمپانیاكه له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیمان به شه‌ڕ و ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه نییه و كاری ئێمه وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارییه بۆ سه‌رتاسه‌ریی عێراق.
كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1.4.2026 له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه:
كۆگاکانی كۆمپانیای کاسترۆڵ بۆ رۆن، کە بەشێکن لە گرووپی سەردار و مۆڵەتی کارکردنی لە ناوخۆی وڵات‌دا هەیە، کاتژمێر 7:20 خولەکی بەیانی 1ی نیسانی 2026 لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کرایە سەر، لە کاتی پرۆسه‌ی ئاگرکوژێنەوەدا، شوێنەکە بە هێرشی دووەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج، دوای ماوەیەکی کەم هێرشی سێیەمی بەدوای خۆیدا هێنا.
کۆمپانیاکە و گرووپەکە دووپاتی دەکەنەوە کە بە هیچ شێوەیەک په‌یوه‌ندییان به ململانێی بەردەوامی ناوچه‌كه نییە و چالاکییەکانیان سنووردارە بە وەبەرهێنان و کارە خزمەتگوزاری ئاراستەکراوەکان لە ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە لەوێ بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لە پارێزگا جیاجیاکان.
هەروەها ئەم کارانە کۆگاکانی ئامێری ئۆتۆمبێل و کشتوکاڵی و بیناسازی لەخۆدەگرن، کە کۆمپانیاکە بەردەوامە لە پاراستنی بۆ دڵنیابوون لە خزمەتگوزاری بێ پچڕان بۆ خەڵک.
ئاگر و دووكه‌ڵی سووتانی ئه‌و كۆگایانه له ته‌واوی شاری هه‌ولێر ئه‌م به‌یانییه دیار كه‌وت و ده‌رده‌كه‌وێت كه زیانێكی گه‌وره به‌ر كۆمپانیاكه كه‌وتووه.