ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
لیستی موچە کەی رادەگەیەندرێت؟
بڕیاره سبه‌ی بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زیری دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی وه‌جبه‌ی دووه‌می بڕی 700 ملیار دیناره‌كه به شێوه‌ی قه‌رز داوه و بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌شێكی بخرێته سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بگات.
ئومید سه‌باح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆراندا به میدیاكانی راگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی به‌شێك له 700 ملیار دینار، كه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم، حكومه‌تی عێراق به قه‌رز ده‌یداته كوردستان، بخرێته سه‌ر هه‌ژماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت.
،ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق بڕیاره به‌م زووانه شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه ره‌زامه‌ندی نیشان داوه.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد سبه‌ی یان شه‌ممه‌ی داهاتوو، لیستی دابه‌شكردنی موچه رادهیهگهندرێت.
ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی رابردوو، دوای سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ موچه‌ی سێ مانگی 7 و 8 و 9ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئومێد سه‌باح ئاشكراشی كرد، به‌م زووانه شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانیش ره‌زامه‌ندی بۆ سه‌ردانه‌كه داوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی یازده‌یه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دواموچهی ئه‌مساڵ وه‌ریانگرتبێت، موچه‌ی مانگی 7 بوو.