پارەی بیانیشیان پێبووە
دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە چەکی بێمۆڵەت ئاشکرا کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە سەیدسادق باندێکی چوار کەسی دەستگیر کران، کە مامەڵەکار و بازرگانی چەکی بێ مۆڵەت بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 31.10.2023، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو چوار کەسە لە رێکەوتی 24.10.2023 بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون و چەکی بێمۆڵەتیان پێبووە.
“لە کاتی دەستگیرکردنیان، لە ماڵی یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر 22 چەکی جۆری دەمانچەی تورکی بێ مۆڵەت و بڕێک پارەی بیانی، کە لە مامەڵەکردنی چەکدا بەکارهاتبوون”، عەقید سەلام وای وت.
تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 15ـی چەک راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لە رێکەوتی 21.9.2023، وادەی تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت کۆتایی هات، بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەرێم کە بە 964 دراوە، نزیکەی 18 هەزار چەک تۆمار کراون، کە زۆرینەیان چەکی کڵاشینکۆف و دەمانچە بوون.