چاوەڕوانی بە‌غدان

ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى نۆیه‌م بەشەخۆراکى ئه‌مساڵ ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ به‌شه‌خۆراكى نۆیه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌ش بكرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێی بڕیارن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ بكرێت.

تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌شت به‌شه‌ خۆراك و حه‌وت به‌شه‌ئارد به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه‌، دوایین به‌شه‌ ئارد له‌ رۆژى 25.9.2023  و دوایین بەشەخۆراکیش هه‌ر له‌و مانگه‌ دابه‌شكران.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هه‌رێم، به‌ 964ـى راگه‌یاند، چاوه‌ڕێن له‌ به‌غداوه‌ بڕیارى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك و ئاردى هه‌موو عێراق بدرێت و ئه‌وانیش له‌ هه‌رێم ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كه‌ن.

وتیشی “دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك به‌رده‌وام ده‌بێت و هی كێشه‌ و گرفتێكی نییه‌”.

كێشه‌ی به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى سلێمانى ده‌گه‌یه‌ن...

كێشه‌ی به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى سلێمانى ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق

بایی چوار مانگ به‌شه‌خۆراك له‌ كۆگاكان به‌رده‌سته‌

بایی چوار مانگ به‌شه‌خۆراك له‌ كۆگاكان به‌رده‌سته‌