گەیەنجرایە نەخۆشخانە
لەبرادۆست؛ گەنجێک بە تەقینەوەى مین قاچێکى پەڕى
ئاکام غەفور- سۆران
کەمێک لەمەوبەر، گەنجێک بە بریندارى گەیەندرایە نەخۆشخانەى ئاشتى لە شارى سۆران، ئەوەش دواى ئەوەى بەهۆى تەقینەوەى مین، قاچێکى پەڕى بوو.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەکە بە 964ـى وت،”گەنجەکە لە کێلەشینى سنوورى برادۆست، مین پێیدا تەقیوەتەوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان و چارەسەرى بۆ دەکرێت”.
نوێکردنەوە لە کاتژمێر 12:30 خولەک
رابەر ئەنوەر، بەرپرسى راگەیاندنى دەزگاى مین- هەولێر بە 964ـى وت،”گەنجەکە قاچێکى پەڕیوە و لە کاتى شوانى و هاوکاریکردنى خێزانەکەى بەرمین کەوتووە”.
وتیشى،”ئێستا لەژێر نەشتەرگەریدایە و چارەسەرى بۆ دەکرێت”.
بەوتەى رابەر ئەنوەر، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە لە سنوورى سۆران 7 کەس بەر مین کەوتوون و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح