لە کاتژمێر 7ـەوە داخراوە

تا کاتژمێر 6ـى ئێوارە بەشێکى شەقامى 120 مەترى دادەخرێت

وریا فەتاح

لە کاتژمێرى 7ـى ئەم بەیانیەوەن ئاراستەى دەرەوەى شەقامى 120 مەترى لە یەکتربڕى گەزنە تا بەرامبەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر دادەخرێت و 6ـى ئێوارە دەکرێتەوە.

هاتوچۆى لەهەولێر شۆفێرانى ئاگادارکردووەتەوە کە بەهۆى کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەى شەقامەکە، ئاراستەى دەرەوەى شەقامى 120 مەترى لە یەکتربڕ ی شەقامی گەزنە و بەرزە پردی عەنکاوە تا بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دادەخرێت.

داواشکراوە کە شۆفێران ئەوانەى لە شەقامى 120 مەترى بە  ئاراستەى فڕۆکەخانە دەچن، لە شەقامی ژێر بەرزەپردی عەنکاوە و یەکتر بری شەقامی گەزنە ئاراستەیان بگۆرن بەرەو ناو شار شەقامی 100 مەتری و لە شەقامی رەشکین بچنەوە سەر شەقامی 120 مەترى، تا کارى نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەبێت.