هێشتا دیار نییە دەکرێت یان نا
ئەنجامی کۆبوونەوەی ئێران وئەمریکا لە قەتەر نرخی نەوتی دابەزاند
ژووری هەواڵ
وەبەرهێنەران و بازرگانانی نەوت چاودێری ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئێران و ئەمریکا لە قەتەر دەکەن و ئەمەش وایکردووە کە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت داببەزێت.
نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 1.03% یان 75 سەنت دابەزی و گەیشتنە 72.40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 0.66% یان 47 سەنت دابەزی و گەیشتە 70.32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینگەی خۆی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو “کۆبوونەوەکەی دەوحە رەنگە گرنگ بێت، رەنگە گرینگیش نەبێت، بەڵام دەبینن چۆن دەبێت” ، بەڵام ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی لە رۆژانی داهاتوودا هیچ کۆبوونەوەیەکدا لە هیچ ئاستێکدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئەنجام نادرێت.