هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك

زیاتر له‌ 100 ده‌رچووى كۆلێژى پزیشكى دامه‌زران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان 100 ده‌رچوویان دامه‌زراندووه‌.

فه‌رمانه‌كه‌ى وه‌زارتى ته‌ندروستى له‌ 12.10.2023 ده‌ركراوه‌ و ئه‌وانه‌ى دامه‌زراون ده‌رچووى كۆلێژى پزیشكین له‌ زانكۆكانى هه‌رێم بۆ ساڵى خوێندنى 2022 – 2023.

به‌پێى ناوه‌ڕۆكى فه‌رمانه‌كه‌، لیستى ئه‌و 109 ده‌رچووه‌ى دامه‌زراون هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك ده‌گرێته‌وه‌.

سلێمانى 57 و هه‌ولێر 35 و دهۆكیش 17 ده‌رژوویان بۆ دامه‌زراوه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ده‌رچووه‌ دامه‌زراوه‌كانى كۆلیژى پزیشكى له‌سه‌ر میلاكى ته‌ندروستى ئه‌و شارانه‌ وه‌ك پزیشكى نیشته‌جێى خولاو دامه‌زراون.

بنكه‌ى ته‌ندروستى ئێندزه‌ له‌وه‌ته‌ى لافاو دایخست...

بنكه‌ى ته‌ندروستى ئێندزه‌ له‌وه‌ته‌ى لافاو دایخستووه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌

چه‌ندین ئامێرێكی پێشكه‌وتووى ته‌ندروستى بۆ چۆمان دا...

چه‌ندین ئامێرێكی پێشكه‌وتووى ته‌ندروستى بۆ چۆمان دابینكران