14 کەس گیانیان لەدەستداوە
هەلیکۆپتەرێکی ئارامکۆ لە سعودیە کەوتە خوارەوە
964+
هەژان هادی
کۆپتەرێک لە سعودیە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەو وڵاتەش دەڵێت، هێشتا هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی نەزانراوە.
ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28.06.2026 هەلیکۆپتەرێکی کۆمپانیای ئارامکۆ کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.
ئەو ئاژانسە باس لەوە دەکات، فڕۆکەکە لە شاری رەئس تەنورە کەوتووەتە خوارەوە و لەو رووداوەدا، 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.
ئارامکۆ یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی سعودیە لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت و بنکەی سەرەکی لە شاری زەهرانی سعودیەیە.