دەروازەی قەزای سەیدسادق - وێنە: 964
لەسەر داهاتی کارەبا
پڕۆژەیەكی كارەبا لە سەیدسادق جێبەجێ دەكرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
کارەبای سلێمانی دەڵێ، لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی یڕۆژەی دانانی فیدەری هاوكار بۆ فیدەری 7،8،9 لەسەر فیدەری پێشنیاركراوی عەلوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق جێبەجێ دەكرێ.
پڕۆژەکە لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبایە، بەبڕی زیاتر لە 119 ملیۆن دینار.
كۆی بودجەی پڕۆژەكە دانانی فیدەری هاوكار بریتییە لە 119 ملیۆن و 99 هەزار دینار و لەلایەن كۆمپانیای سانان-ەوە جێبەجێدەكرێت و بڕیارە لە ماوەی 40 رۆژدا تەواو بكرێت.