یاری نێوان هەولێر و نەفت.وێنە.964
یانەی هەولێر لە یەکەم یاری ئەستێرەکانی عێراق یەکسان بوو
964+
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە یەکەم یاریدا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەرامبەر یانەی نەفت یاریکرد و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 20 شێرکۆ کەریم بە لێدانێکی هونەری جوان گۆڵی یەکەمی هەولێری تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 34 خەلیفە گۆڵی یەکسانی نەفتی تۆمارکرد، پێش کۆتاییهاتنی ئەم گێمە حوسێن جولی گۆڵپارێزی هەولێر بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
رووداوەکانی ئەم یارییە ئەوەبوو کە هەردوو گۆڵی یارییەکە و کارتە سوورەکە سیستەمی ڤار یەکلایکردەوە.
دوای یارییەکە، ئاکام هاشم رایگەیاند، هۆکاری یەکسانبوونیان لە یارییەکە لەیەک تێنەگەیشتنی یاریزانان بوو، بەڵام بۆ یاری داهاتوو قەرەبووی ئەم ئەنجامە دەکەینەوە.