بزانه چ فێڵێكه؟
هەنگەوانانی بناری قەندیل فێڵێك ئاشكرا ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل له رێگه‌ى 964 ـه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن، هه‌نگوینى ئێرانى به‌ناوى هه‌نگوینى ئه‌وانه‌وه له‌بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێت، داواش ده‌كه‌ن له مه‌رزه‌كانه‌وه رێگرى له هێنانى هه‌نگوينى ئێرانى و توركی بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 خه‌ڵكی بنارى قه‌ندیل به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندى ئاو و هه‌وا و سروشته‌كه‌یه‌وه گرنگییه‌كى زۆر به به‌خێوكردنى مێشهه‌نگ و به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوین ده‌ده‌ن.
ئه‌سعه‌د خدر، یه‌كێك له هه‌نگه‌وانه‌كانى بنارى قه‌ندیل به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه له بازاڕه‌كاندا هه‌نگوینى ئێرانى به‌ناوى هه‌نگوینى بنارى قه‌ندیل ده‌فرۆشرێت و ئه‌وانیش به‌و حاڵه نیگه‌رانن.
وتیشی “له‌بازاڕه‌كاندا به‌تایبه‌تیش بیتوێن و پشده‌ر ئه‌م هه‌نگوینه‌ى ده‌ره‌وه به‌ناوى هه‌نگوینى ئێمه‌وه ده‌فرۆشرێت”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌واوى هه‌نگه‌وانانى بنارى قه‌ندیل كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 200 هه‌نگه‌وانه، داواكارن له مه‌رزه‌كانه‌وه رێگرى له هێنانى هه‌نگوین له ئێران و توركیا بكرێت.
به‌قسه‌ى ئه‌سعه‌د خدر، كیلۆى ئه‌و هه‌نگوینه‌ى به‌ناوى بنارى قه‌ندیله‌وه ده‌فرۆشرێت نرخه‌كه‌ى له حه‌وت تاوه‌كو 10 هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا نرخى یه‌ك كیلۆ هه‌نگوینى ئه‌سڵی بنارى قه‌ندیل به “شیله، شانه و گشتهشانه” له 35 هه‌زار دیناره تاوه‌كو 60 هه‌زار دیناره.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا هه‌نگه‌وانانى ئه‌و بناره له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى هه‌نگوینى ئێرانى به‌ناوى بنارى قه‌ندیل ده‌فرۆشن نه هه‌نگه‌وانن و نه خه‌ڵكی بنارى قهندیلیشن.
ده‌شڵێن، ئه‌و كه‌سانه وایان له خه‌ڵك و كڕیاران كردووه بڕوایان به هه‌نگوینى قه‌ندیل نه‌مێنێت و لێی بترسن.
دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه دەبێت شکۆ بۆ هەنگوینى بناری قەندیل بگەڕێتەوە.
شارەزایانی بواری هەنگەوانی دەڵێن، چەند رێگەیەک هەیە بۆ ناسینەوەی ئەو هەنگوینەی کە ساختەیە لەوانە، کاتێک هەنگوین دەخەتنە ناو بەفرگر، ئەگەر هەنگوینەگە گەیشتە دۆخی بەستن ئەوە رێژەی شەکری دەستکردی زۆرە و دیاردەکەوێت کە ساختەیە.