خەڵکی بەردەڕەشە

یەکێک لە بریندارانی کۆگاکەی عەربەت گیانی لەدەست دا

964+
ئەحمەد مستەفا

کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی، یەکێک لە بریندارانی رووداوی ئاگرەکەی کۆگا سووتەمەنییەکەی عەربەت گیانی لەدەست دا.

به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى عه‌ربه‌ته‌وه‌، ئەوکات کەسێک مرد و سێ کەس برینداربوون هەرزوو بۆ نەخۆشخانە بریندارەکان گواسترانەوە و گه‌یه‌ندرانه‌ به‌شی سووتاوى نه‌خۆشخانه‌ى ئێمه‌رجنسی سلێمانى، كه‌ رێژه‌ى سووتاوی دوو له‌ برینداره‌كان سه‌رووى 90% بوو.

ئەمشەو کاتژمێر 8:40خولەک ئازاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێریى نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی بە 964ی وت، 10 خولەک پێش ئێستا یەکێک لە بریندارانی سووتانی کۆگاکەی عەربەت، کە ناوی سەمیرە رەشیدە و تەمەنی 43 ساڵە و خەڵکی بەردەڕەشە گیانی لەدەست دا.

وتیشی، یەکێک لە کرێکارە هاوڕێکانی دیکەی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە کە بەهەمان شێوە رێژەی سوتانی لە سەرووی %90 یە، بەڵام کرێکاری سێیەمیان رەوشی باشترە کە ئەو خەڵکی ده‌ربه‌ندیخانە و رێژەی سووتاوی 15% یه‌، و چارەسەری پێویستی وەرگرتووە.

ئاگری کارگەی کۆمپانیای زلیۆن لە عەربەت لە پاش کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە هەڵگیرساوە، دوو کەس مردن و دوو کەسی دیکە بە رێژەی جیاواز بە سوتان برینداربوون.