بزانه هۆكارهكهى چییه؟
بەندکراوێک له گرتووخانهیهكی كهركوك گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەندکراوێکی گرتوخانەی گرتن و گواستنهوهى کەرکوک، دواى ئهوهى دهیبنه نەخۆشخانە، گیانی لە دەستدا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەندکراوێک باری تەندروستی تێکدەچێت و دوای رەوانە کردنی بۆ نەخۆشخانە، گیان لەدەست دەدات و لە ئێستا دا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادى كهركوك کراوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە گرتوخانەكه بە 964ـی وت، ئەو بەندکراوەی گیانی لە دەستدا ناوی (ع.ی.ا)ـهو تەمەنی 42 ساڵ و دانیشتوی ناحیەی ریازە.
وتیشی “ماوەی پێنج مانگ بوو لەو گرتوخانە بوو و تهنیا یەک مانگی مابوو ئازاد بکرێت”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن