بەهۆی رووداوەکەی دێرەزوور
سەرۆکی هەرێمی سەرەخۆشی ئاڕاستەی حکومەتی سوریا کرد
964+
فەرهاد حەسەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ ئەو رووداوە دڵتەزێنەی هاتوچۆ بڵاوکردەوە کە لە وڵاتی سوریا روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ و هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
لە پەیامەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی حکومەتی سوریا و کەسوکاری ئەوانە کرد کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە؛ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو پاسەوە لەسەر رێگای سەرەکیی نێوان دێرەزوور بۆ تدمۆر لە بیابانی سووریا، نزیکەی 65 کەس گیانیان لەدەستداو و برینداربوون، کە ژمارەیەک سەربازی هێزە حکومییەکانی تێدایە.