دەرزی میسپۆرین.وێنە.سۆشیاڵ میدیا
نابێت لە بازاڕ بمێنێت
ئەم دەرزییە بەکار مەهێنن قەدەغەیە
توانا نەقی
جۆرێکی دەرزی بەناوی “میسپۆرین” بڕیاردرا لە بازاڕەکانی هەرێم بەگەڕێندرێتەوە بۆ کۆمپانیای بەرهەم هێن بەمەبەستی لەناو بردنیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەبەر پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و لەسەر داواکاری کۆمپانیای ئەسینۆ بەرهەمهێنی دەرمانی میسپۆرین لە بازاڕاەکاندا بکشێننەوە.
دەشڵێت: بڕیرەکە دوای ئەوە دێت لە دوای مۆڵەتی وەرگرتنی بەبازاڕکردن دەرکەوتووە کە لایداوە لە تایبەتمەندییەکان و پەسەند نییە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری هەموو دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان دەکات دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک مامەڵە بەو دەرمانەوە نەکەن تا دووبارە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
دەبێت هەموو دەرمانەکانیش بگەڕێندرێتەوە بۆ کۆمپانیا و ئەگەر نەیبەن و لە هەرشوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر.
دەرمانی میسپۆرین(mesporin) بە هەموو جۆرەکانییەوە وەک چارەسەری هەوکردنی گورچیلە و ناوسک و گوێی ناوەڕاست و هەوکردنی پاش نەشتەرگەری بەکاردەهێنرێت.