دووەم رۆژ
لە پایسکل‌سواری عێراقدا کچانی کورد ئەنجامی گەورەیان تۆمارکرد
+964
یادگار محەمەد
له پاڵه‌وانیه‌تیی پایسکیلسواری عێراق له سلێمانی، کچە پاڵەوانەکانی کورد پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
لەسەر رێگای دوکانیان – سلێمانی و بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی پایسکلسواریی عێراق، قۆناغی چوارەم و کۆتایی یانەکانی عێراق بۆ کچان و کوڕان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بەردەوامی هه‌بوو.
لە دووەم رۆژی پێشبرکێیهکاندا و لەسەر ئاستی کچان، پێنج یانە بەشداربوون، یانەی فەتاتی بەغدا بەهۆی کچە یاریزانە کوردەکانەوە توانیان پلەی یەکەم بەدەستبهێنن، لە هەمان پێشبرکێشدا یانەکانی کارەبا و شەباب پلەکانی دووەم و سێیەمیان مسۆگەرکرد.
لەسەر ئاستی لاوانی کوڕانیشدا، یانەی حەدبای شاری موسڵ پلەی یەکەمی پێشبرکێیهکەی برده‌وه، یانەکانی حەشد و سناعەش لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتن.
پایسکلسواریی عێراق لە سلێمانی دەستیپێکرد
لەسەر ئاستی تاکی کچان، پاڵەوانی کورد داهات کاوە لە یانەی فەتات ئایش پلەی یەکەمی پێشبرکێی کچانی بەدەستهێنا، ئاڤان عەدنان و فاتمە حەیدەر پلەکانی دووەم و سێیەمیان به‌ده‌ستهێنا.
داهات كاوه كچه یاریزانی كورد، كه پله‌ی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی فه‌تات به‌ده‌ست هێنا، له رێگه‌ی 964ـه‌وه رایگه‌یاند، یانه‌كانی كوردستان بایه‌خ به كچه كورده‌كان ناده‌ن، بۆیه ئه‌وانیش بۆ یانه‌كانی به‌غدا و باشووری عێراق یاریی ده‌كه‌ن.
بڕیاره سبەی دووشەممە بە پێشبرکێ ی پێشکەتوانی کوڕان، کە ماوەکەی 160 کیلۆمەترە، کۆتایی به وەرزی ئه‌مساڵی پاڵەوانیه‌تیی پایسكلسواریی عێراق بێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا