وەزیر داوای کردبوو بایکۆت بشکێت

بایكۆتی خوێندن له‌ سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان به‌رده‌وامه‌

964+
رێژوان مامه‌ قادر

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بایكۆتی قوتابخانه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و كه‌س ده‌وام ناكات، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ داوایكردبوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌وامی قوتابخانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

964 هه‌وڵی دا لێدوانی به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وه‌ربگرێت و هه‌ڵوێستیان بزانێت، به‌ڵام كه‌س ئاماده‌نه‌بوو قسه‌ بكات.

هه‌روه‌ها 964 په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كه‌وه‌ كرد، به‌ڵام ئه‌وانیش قسه‌یان نه‌كرد، چونكه‌ به‌ وته‌ی خۆیان “به‌رچاویان روون نییه‌”.

له‌ سلێمانی ته‌نیا له‌ 20 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌ بۆ قوتابیانی پۆلی 12 كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌وام ده‌كه‌ن.

هەروەها بە پێی زانیارییەکانی 964 لە سنووری رانیە و کۆیە، راپەڕین، هەڵەبجە و گەرمیانیش بایکۆت بەردەوامە، تەنیا خوێندکارانی پۆلی 12 دەوام دەکەن.

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا