قوتابیان و خوێندکاران

دواى 43 رۆژ؛ دەرگاى مەکتەب کرایەوە


ئەحمەد شەمزین- هەولێر

دواى 43 رۆژ لە داخستنى دەرگاى قوتابخانە و زانکۆکان بەهۆى بارودۆخى جەنگ و ئەو مەترسیانەى لەسەر هەرێم بوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 12.4.2026، دەرگاى قوتابخانە و زانکۆکان کرایەوە و قوتابیان گەڕانەوە بۆ خوێندن.

ئەو ماوە زۆرەى کە دەرگاى قوتابخانە و زانکۆکاد داخرابوو، لە دواى کۆرۆنا بوو بە درێژترین ماوە کە بە هۆکارێک دەرگاى خوێند لە هەرێمى کوردستان دابخرێت.

هەرچەندە لە هەفتەى کۆتایی داخستنى دەرگاى قوتابخانەکاندا خوێندن کرا بە ئۆنلاین، بەڵام وەک ئەوەى باس دەکرێت، لە خوێندنى ئۆنلاین قوتابیان گەشتبن بە چ وانەیەک، لە کەمپەس و هۆڵەکاندا لەوێوە دەستپێدەکەنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح