رێگای بەرهەڵگرەکانی دەربەندیخان نۆژەندەکرێتەوە

964+

توانا نەقی

دووسایدی بارهەڵگرەکان لە دەربەندیخان نۆژەن و قیرتاو دەکرێتەوە و گوژمەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردوە و نیشتەجێکردنەوە بۆ تەرخانکراوە.

شەقامەکە ئەوەندە بارهەڵگری پیادا رۆشتبوو پڕبووە کە رەگلە و چاڵوچۆڵی و کەڵکی هاتوچۆی نەمابوو چونکە بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بەناو شاردا بڕۆن و تانیا بەورێگەیەدا دەبێت بڕۆن.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، دووسایدییەکە هەڵتەکێندراوە و بەتەواوەی قیردەکرێتەوە، بە گوژمەی 390 ملیۆن و 232 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.

وتیشی، پرۆژەکە راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت.

شەقامی دووسایدی بارهەڵگرەکان کە بە 30 مەتری دووەمیش ناسراوە بە پشتێنەی دەربەندیخاندا دەڕوات و تێکەڵی ناو شار نابێت.