"پاڵپشتی تیرۆر دەکات"
“با ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی و بالۆن دۆر له كه‌ریم بنزێما وه‌ربگیرێته‌وه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ڤالێری بۆیر سیناتۆری فەرەنسی داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی رەگەزنامەی فەرەنسی لە کەریم بنزێمای یاریزانی فه‌ڕه‌نسی، ئەمەش دوای هاودەنگی لەگەڵ کەرتی غەزە لە ژێر رۆشنایی ئەو هێرشە سەربازییانەی کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەکرێتە سه‌ر شاره‌كه.
لە لێدوانەکانیدا کە چەند رۆژنامەیەکی فەرەنسی تیشکیان خستووه‌تە سەر، سیناتۆری فەرەنسی ڤالێری بۆیر داوای کشانەوەی رەگەزنامەی فەرەنسی لە کەریم بنزێما دەکات، هه‌روه‌ها داوا ده‌كات خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین “بالۆن دۆر” له یاریزانه‌كه وه‌ربگیرێته‌وه، كه ساڵی رابردوو وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان به‌ده‌ستی هێنا، ئه‌گه‌ر پشتڕاستكرایه‌وه كه یاریزانه‌كه هاوكاری “گرووپه تیرۆریستییەکان” ده‌كات.
پێشتر جیرال دارمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، کەریم بنزێمای ئەستێرەی یانه‌ی ئیتیحادی سعودی بەوە تۆمەتبار کرد، پەیوەندی بە گرووپی “ئیخوان موسلمین” هەیە، بۆیه داواشی كرد رەگەزنامەی فه‌ره‌نسی له یاریزانه‌كه وه‌ربگیرێته‌وه.
"كه‌ریم بنزێما ئیسلامییه"
بنزێما بە ئاشكرا هاوسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵكی غه‌زه راگەیاند، كاتێك لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس نووسی: هەموو دوعاکانمان بۆ خەڵکی غەزەیه، کە جارێکی دیکە دەبنە قوربانی ئەم بۆردومانە ناڕەوایە، کە به‌زه‌یی به ژن و منداڵ نایه‌ت”.
كه‌ریم بنزێما ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیتیحادی سعودییه‌وه كردووه.
هاوكات هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پۆسته‌ی، وه‌زیری پێشووی خێزان له فه‌ره‌نسا، كه ناوی نادین مۆرانۆیه، هێرشی توندی كرده سه‌ر كه‌ریم بنزێما و به به‌كرێگیراوی پڕوپاگه‌نده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ناوی برد.
هه‌روه‌ها جۆن مێسیحا، كه سیاسییه‌كی راستڕه‌وی توندڕه‌وه، ده‌ڵێت بنزێما ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز فه‌ره‌نسییه، ئه‌وه‌نده‌ی به كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامه‌وه په‌یوه‌سته، ئه‌وه‌نده به كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسییه‌وه په‌یوه‌ست نییه.