بازاڕی ئاکرێ

1100 پارچەی جوانکاری دەستی بەسەردا گیرا

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

لیژنەکانی قایمقامیەتی ئاکرێ دەستیانگرتووە بەسەر هەزار و 100 پارچە کەلوپەلی جۆراوجۆری جوانکاری.

لیژنەکان لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیان لە ناو بازاڕی قەزای ئاکرێ ئەو کەلوپەلانەیان گرتووە کەلوپەلی تەڕ و وشکی جوانکاری تێدایە.

پەروین شەوقی، بەڕێوەبەری لیژنەی چاودێریی جوانکاری لە قایمقامیەتی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەمڕۆ لیژنەکانیان لە ناو بازاڕی ئاکرێ سەردانی دوکانەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی جوانکاریان کرد و تەنیا لە پێنج شوێندا نزیکەی هەزار و 100 پارچەی ماوە بەسەرچوو، دەستی بەسەرداگیرا و بەتەما بوون لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.

وتیشی، ژمارەیەکی زۆر لەو کەلوپەلانە لەسەر رەفەی دوکانەکان بووە و دەستیان بەسەردا گیراوە، کە لە 2018ـەوە بەسەرچوون و بە هاوڵاتیانیان فرۆشتووە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو فرۆشیارانەدا دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لەسەر فرۆشتنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو سێ شوێن داخران

لەسەر فرۆشتنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو سێ شوێن داخران