تایبەت بە 964

سیروان نه‌جمه‌دین وه‌ڵامی گله‌یی ناوبژیوانانی هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌

964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر

سیروان نه‌جمه‌دین سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ره‌تیكرده‌وه‌ سته‌م له‌ ناوبژیوانانی هه‌ولێر بكرێت، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان، راشیگه‌یاند ناوبژیوانانی هه‌ولێر له‌ باشترینه‌كانن.

سیروان نه‌جمه‌دین له‌ وه‌ڵامی ئه‌و په‌یجانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێ و خودی خۆی، به‌وه‌ی سته‌م له‌ ناوبژیوانانی هه‌ولێر ده‌كرێت، روونكردنه‌وه‌ی پێویستی بۆ 964 دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌س سته‌می له‌ ناوبژیوانانی هه‌ولێر نه‌كردووه‌ و بابه‌ته‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌ باسی ده‌كه‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌، نه‌بوونی یانه‌كانی كه‌ركوك له‌ خولی نایابی كوردستان، وایكردووه‌ ناوبژیوانانی كه‌ركوك زیاتر ئه‌ركی ناوبژیوانی وه‌ربگرن.

سیروان نه‌جمه‌دین وتی، ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ ده‌گرن با داتا و ئامار بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌گه‌رنا با بێن و به‌یه‌كه‌وه‌ چایه‌ك بخۆینه‌وه‌ و به‌ هێمنی كێشه‌ و گرفته‌كان باس بكه‌ین، نه‌ك له‌ سۆشیال میدیا وشه‌ی نه‌شیاو و ناڕاست بنووسن.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی دهۆك داوا ده‌كات فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ...

یانه‌ی دهۆك داوا ده‌كات فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بگۆڕێت