هاوڵاتییەک لە یەکێک لە بنکەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن تۆماری دەنگدانەکەی نوێ دەکاتەوە - ئەرشیف
کۆمسیۆنی هەڵبژاردەنەکانی عێراق وا دەڵێت
ئەگەر 2006 لەدایک بوویت دەتوانیت دەنگ بدەیت
964+
پێشەوا محەمەد
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری داوە موالیدی 2006 لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدەن و دەرگای خۆتۆمارکردنیان بۆ دەکرێتەوە.
وا بڕیارە لە 10.10.2023 ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بۆ تۆمارکردنی ئەو موالیدە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بکرێنەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، تۆمارکردنەکە بۆ ئەو موالیدە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
22.5.2023 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وەڵامی نووسراوێکی دادگای فیدڕاڵیدا رایگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم دەردەبرێت.
دواتر لە مانگی هەشتدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 25.2.2024ـی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.