وێنەی بەشێک لەو گۆشتفرۆشانەی کە داخران. فۆتۆ: قایمقامیەتی هەولێر
بە چ هۆکارێک بووە؟
تەنیا دوێنێ لە هەولێر 12 شوێنی گۆشتفرۆشی داخراون
هاوبەش ئەبوبەکر
لەسەر رێگەی گوێڕ لە هەولێر، تەنیا لە ماوەی یەک رۆژدا 12 شوێنی گۆشتفرۆشتن داخراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 3.10.2023، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، دوێنێ لیژنەی چاودێری و پشکنینی بازاڕ چووەتە گوێڕ بۆ پشکنینی قەسابەکانی سنوورەکە، لەوێ 12 گۆشتفرۆش کە دووکانەکانیان “زۆر پیس” بوون داخران.
“ئەو شوێنانە کە دەکەونە گوندی جمکە لەسەر رێگەی گوێڕ، بەبێ مۆڵەت کاریان دەکرد و زۆر پیس بوون، پابەند نەبوون بە هیچ شێوەیەک”، نەبەز عەبدولحەمید وای وت.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستاندا 5 ملیۆن مەڕ و بزن و 250 هەزار گا و مانگا هەن.