کۆبوونەوەی ئەمڕۆی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
شاندی هەرێم لە تارانە
ئێران داوای جێبەجێکردنی تەواوەتی رێککەوتنی ئەمنی دەکات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ئێران داوا لە عێراق دەکات، ئەو رێککەوتنە ئەمنییەی کە ماوەی 11 رۆژە بەسەرچووە، بە تەواوی جێبەجێبکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.10.2023، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق، بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، کە بەرپرسانی هەرێمیشیان لەگەڵدا بوو، سەردانی تارانیان کرد.
شاندەکە لە تاران لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار بوو.
بەپێی هەواڵێک کە میدیای سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکە باسی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق کراوە و عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان وتویەتی، “دەبێت رێکەوتنی ئەمنی بە تەواوی جێبەجێبکرێت”.
"سوپای پاسداران هێشتا ههڕهشه دهكات"
ئەمە دووەم گەشتی ئەعرەجییە بۆ تاران لەمساڵدا، هەروەها لە مانگی پێنج سەردانی تارانی کردبوو.
لە رێکەوتی 19.8.2023، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەوکاتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد، بەگوێرەی رێکەوتنەکە یەک مانگ مۆڵەت درا بۆ دوورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لەو ناوچە سنووریەکانی هەرێم.