20 بۆ 150 ملیۆن دینارە

قەرزی پڕۆژەی گەشانەوە بە سێ ساڵ وەردەگیرێتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو کەسانەی لە پڕۆژەی گەشانەوە سوودمەند دەبن پارەکەیان لە ماوەی سێ ساڵدا لێ وەردەگیرێتەوە و بەڕێوەبەری قەرزی بچووکی گەرمیانیش دەڵێت، پارەکە زیادەی ناخرێتە سەر.

پڕۆژەی گەشانەوە 25.9.2023 لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە راگەیەندرا و ھەرکەسێک کە خاوەن کۆمپانیای بچووک و مامناوەند یاخود پڕۆژەی کشتوکاڵی بێت، دەتوانێ لە پڕۆژەی گەشانەوە بە بڕی 20 بۆ 150 ملیۆن دینار قەرز وەرگرێت بۆ فراوانکردنی کارەکەی.

بە پێی رێنماییەکان، ئەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی ئەو قەرزە، دەبێت ژمارەی کارمەندەکانی کەمتر بێت لە 100 کەس، ھەروەھا دەبێت ئەزموونی ساڵێکی ھەبێت لەو بوارەدا و بزنسەکەشی تۆمار کرابێت. هەروەها ئەو کەسە تەمەنی لەنێوان 21 بۆ 60 ساڵ بێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت.

ئارام کەریم، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە گەرمیان بە 964ـی وت، “لە ماوەی سێ ساڵدا قەرزەکەی لێ وەردەگیرێتەوە، ھیچ زیادەیەک ناڕواتە سەر پارەکە لە کاتی وەرگرتنەوە، تەنھا پێش پێدانی پارەکە بڕی 2%ـی وەک وسومات لێ وەردەگیرێت”.

وتیشی، “چوار کەس لە گەرمیان فۆڕمەکەیان بۆ وەرگرتنی قەرزەکە پڕکردووەتەوە”.

ئەگەر پڕۆژەت هەیە حکومەت پارەت پێدەدات

ئەگەر پڕۆژەت هەیە حکومەت پارەت پێدەدات

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد