وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سیمبوڵی ناساندنی پارێزگاکە - وێنە: ئەرشیفی 964
هەڵەبجە بوو بە خاوەنی سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی
964+
پێشەوا محەمەد
پارێزگای هەڵەبجە بوو بە خاوەنی سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، هەڵەبجە هیچ کێشەیەکی پاسپۆرتی نامێنێت.
لە ئێستادا ئامێرەکانی پاسپۆرتەکە گەیشتوونەتە پاسپۆرتی سلێمانی و بۆ هەڵەبجە دەنێردرێن.
سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “بە گشتی رۆژانە 150 هاوڵاتی هەڵەبجە داوای پاسپۆرت دەکەن و بە و سیستمە بێ هیچ کێشەیەک دەتواندرێت کاری هاوڵاتیان رایی بکرێت”.
وتیشی، “بەو سیستمە ئەلیکترۆنییە هاوڵاتیان لە کەمترین ماوەدا دەبنە خاوەنی پاسپۆرت و ئەوەی کراویشە لەبەرچاوگرتنی هەڵەبجەیە وەک شاری شەهیدان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانیان”.