یادی مەولود

مامۆستایانی ئایینی نوێژی بەیانیان کرد و چوونە پردی دەلال

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، مامۆستا ئاینییەکانی زاخۆی کۆکردەوە و کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوونە پردی دەلال لە زاخۆ و نانی بەیانیان پێکەوە خوارد.

پەیامنێری 964 بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە یادەکەدا ئامادەیی هەبوو، گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە 964 وتی، هیواخوازم ئەم رۆژە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ رۆحی برایەتی و یەکترقبوڵکردن و گیانی پێکەوە ژیانی نێوان سەرجەم ئایینەکان.

ئیدارەی زاخۆ، لە زۆرێک لە یادە و بۆنە جیاجیاکان بەم شێوەیە ئاهەنگ و کۆبوونەوە رێکدەخەن و میوانداری کەسایەتیە کاریگەر و ناودارەکان دەکەن بە مەبەستی پەڕەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.

دوای‌ مه‌ولود شاره‌وانی‌ شه‌كه‌ت بووه‌

دوای‌ مه‌ولود شاره‌وانی‌ شه‌كه‌ت بووه‌