لە قەڵادزێ سکاڵای لێکراوە

لەسەر هەڕەشەکردن لە ژنان کەسێک لە سلێمانی دەستگیر کرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ژنان دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.9.2023، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە کە لە بنکەی قەڵادزێ سکاڵای تۆمارکردووە و وتویەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکراوە.

بنکەی پۆلیسی سەرچنار هاوکاری پۆلیسی قەڵادزێی کردووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە شاری سلێمانی.

“دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بەوتەی خۆی لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە هەڕەشەی لەو ئافرەتە کردووە ئەگەر پارەکەی نەداتێ وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاودەکاتەوە”، پۆلیسی راپەڕین وا دەڵێت.

لە سلێمانی هەڕەشەی کرد و لە شەقڵاوە دەستگیرکرا

لە سلێمانی هەڕەشەی کرد و لە شەقڵاوە دەستگیرکرا

تۆمەتبارە بە مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و بە هەمان مادە تۆمەتی پێشینەی هەیە لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین لە شاری سلێمانی.