قایمقام دەڵێت "مەترسیدارە"
دیوارێك له‌ناو به‌نداوه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ ده‌ركه‌وت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى ئه‌ستێڵ له سنوورى قه‌ره‌داغ، چه‌ند لادیوارێكی كۆنكرێتى و شیشى ده‌رخستووه، هاوڵاتیان ئه‌مه به مه‌ترسی ده‌زانن و قایمقامیش ده‌ڵێت، چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ركه‌وتنى لادیواره كۆنكرێتییه‌كانى ناو به‌نداوه‌كه مه‌ترسیداره و به‌زووترین كات چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.
وتیشی “پێشتر پلانیان هه‌بووه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌نداوه و ئاگادارى ئه‌و لادیوارانه‌ش بووین كه له‌ناو به‌نداوه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێى دابه‌زینى ئاومان ده‌كرد بۆ نه‌هێشتنى دیواره‌كان”.
به‌قسه‌ى قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و لادیوارانه‌ى له‌ناو ئه‌و به‌نداوه ده‌ركه‌وتوون، پڕۆژه‌ى كۆمپانیایه‌ك بووه بۆ دروستكردنى پردێك كه له پێش ساڵى 2013 ه‌وه كاره‌كانى به ته‌واو نه‌كراوى له‌و شوێنه به‌جێهێشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له‌كاتى پڕبوونى ئه‌و به‌نداوه، تا ئاستى سێ مه‌تر ئاو له‌سه‌ر ئه‌و لادیوارانه به‌رزده‌بووه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر بووه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه له‌ناو ئه‌و به‌نداوه مه‌له‌وانیان كردووه.
قایمقامى قه‌ره‌داغ ده‌شڵێت، به‌م زووانه له‌رێگه‌ى كه‌سێكی خێرخوازه‌وه ته‌واوى ئه‌و لادیوارانه‌ى ناو به‌نداوه‌كه ده‌شكێندرێن و نامێنن.
به‌نداوى ئه‌ستێڵ تاكه به‌نداوى سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغه، له‌ساڵى 2013 ده‌ست به دروستكردنى كراوه و ساڵى 2015 ش ته‌واو بووه.