ئەنجامەکەی چی بووە؟
لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامێرەکانی تاقیکردەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەکانی ئەنجامدا و دەڵێت سەرکەوتوو بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25.9.2023، ئامانج عەزیز، سەرۆکی ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، پرۆسەی ھاوشێوەکاری دەنگدانی ئەنجامدا و لە تاقیکردنەوەکەدا مانگی دەستکرد بۆ گواستنەوەی ئەنجامی دەنگدان بەکارهاتووە.
ئەم پرۆسەیە وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانە بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارەی بەخشی بە حزبەکان
“پرۆسەکە ئەزمونکارییەکی سەرکەوتوو بوو لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق”، لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وا دەڵێت.
بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و لەسەر ئاستی عێراق 285 کەس بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژێردرێن، 39 هاوپەیمانی و 29 حزب بەشداری دەکەن.