بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگر لە گوندێکی دێرەلوک کەوتووەتەوە

964+

هەژین فەتاح

لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ئاگر لە گوندی سەرگەلێی سەر بە ناحیەی دێرەلوک کەوتوەتەوە و تا ئێستاش کونتروڵ نەکراوە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، لە بەرەبەیانەوە توبباران دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە و بەو هۆیەوە
ئاگر لە گوندی سەرگەلێ کەوتووەتەوە و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە ناتوانن بڕۆن کۆنترۆڵی بکەن.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی فەرماندەیی هێزی پاراستنی ژینگە بە 964ـی وت، لەمساڵدا ئەمە سێیەم جارە ئاگر لەو شوێنە دەکەوێتەوە لە ئەنجامی بۆردومانە بەردەوامەکانی وڵاتی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانە،

وتیشی، تیمەکانی ئەوانیش ناتوانن بڕۆنە شوێنەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

بە پێی ئامارێکی هێزەکانی پاراستنی ژینەگە لە دهۆک لەمساڵدا 46 حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە هەبووە لە پارێزگای دهۆک، هەروەها 105 دۆزنم زەوی سووتاوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

20 کاتژمێرە ئاگر له‌ چیای گارە کەوتووەته‌وه‌ و كۆنتڕۆ...

20 کاتژمێرە ئاگر له‌ چیای گارە کەوتووەته‌وه‌ و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌