پرۆژەی ئاوی قەزای دوزخورماتوو پاکدەکرێتەوە

964+

سیروان خورشید

پڕۆژەی سەرچاوەی گشتیی ئاوی خواردنەوی ماڵان لە دوزخورماتوو پاک دەکرێتەوە، بەڕێوبەری ئاوی قەزاکەش دەڵێت، ماوەیەکە تام و رەنگی ئاوی قەزاکە گۆڕاوە، ئەمەش دانیشتووانی قەزاکەی بە تەواوی نیگەران کردووە.

ئیسماعیل مستەفا بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، پاککردنەوەی سەرچاوەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە لە لایەن تیمەکانیانەوە چڕتر کراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی ماوەیەکە ئاوی خواردنەوەی ماڵانی قەزاکە رەنگی گۆڕاوە و لەگەڵ ئەوەشدا جۆرە بۆنێک لە ئاوەکەدا هەستی پێدەکرێت.

وتیشی، لەم پاککردنەوەدا جۆرەها لاشەی ئاژەڵ و خاشاک و پاشەڕۆی تێدابووە و پاککردنەوەی ئاوەکە بەردەوامیی دەبێت، تا بە تەواوی هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە کە ئاوەکە شایەنی خواردنەوەیە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نەماوە بۆ خواردنەوە.

سەرچاوەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی دوزخورماتوو لە ئاوی دوکانەوە دێت و لەوێوە بە ئاراستەی شاری کەرکوک و دواتر بەسەر قەزای دوبز و داقوق و سەرجەم ناوچەکان تێدەپەرێت، تادەگاتە قەزای دوزخوماتوو لە باشووری پارێزگای کەرکوک.

ھاوڵاتیان داوایان کرد بە زووترین کات ئاوەکە پاک بکرێتەوە، چونکە چەندین ساڵە بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان بەھۆی پیسی ئاوەکەوە تووشی نەخۆشی گورچیلە و چەندین نەخۆشی دیکە بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوزخورماتوو: منداڵێک لە پڕۆژەی ئاوی قەزاکەدا خنکا

دوزخورماتوو: منداڵێک لە پڕۆژەی ئاوی قەزاکەدا خنکا