قالیباف بۆ ئەمریکا:

“جارێکی دیکە ئیرادەمان تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی وانەیەکی گەورەترتان پێبدەین”

شۆڕش قادری

قالیباف سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران هەڕشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت، ئەگەر شەڕ دەستپێبکاتەوە وانەیەکی گەورەتر بە هێزکانی ئەمریکا دەدەن.

دوای گەڕانەوەی لە پاکستان محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی شاندی دانوستانکار و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران روو لە ئەمریکا وتی، “ئەگەر شەڕ بکەن، شەڕ دەکەین و ئەگەریش بە لۆژیک بێنە پێشەوە بە لۆژیک هەڵسوکەوت دەکەین”.

دەشڵێت، “هەڕشەکانی ترەمپ کاریگەری ناکاتە سەر گەلی ئێران و ناچینە ژێرباری هیچ هەڕەشەیەک، جارێکی دیکە ئیرادەمان تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی وانەیەکی گەورەتریان پێبدەین”.