مانچێستەر سیتی فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ مانچێسته‌ره‌كان ئه‌ركیان ئاسان نییه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای وه‌ستانی به‌هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مڕۆ خولی نایابی ئینگلته‌را “پرێمه‌رلیگ” ده‌ستپێده‌كاته‌وه و یاریی به‌هێز به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو، ئه‌ركی ئاسان نییه، كاتێك رووبه‌ڕووی وێستهام ده‌بێته‌وه، له یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانی ئه‌مڕۆدا.
هه‌روه‌ها مانچێسته‌ر یونایتد به هه‌مان شێوه له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه، كاتێك له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی برایتۆن ده‌بێته‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ولڤه‌رهامتۆن – لیڤه‌رپوول 02:30
ئه‌ستۆن ڤێللا – كریستال پاڵاس 05:00
فولهام – لۆتن تاون 05:00
مانچێسته‌ر یونایتد – برایتۆن 05:00
تۆتێنهام – شێفێڵد یونایتد 05:00
وێستهام – مانچێسته‌ر سیتی 05:00
نیوكاسڵ – برینتفۆرد 07:30.