وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وا دەڵێت

“ئاوی ژێر زەوی هەرێمی کوردستان 500 مەتر دابەزیوە”

964+

فەهمی نەبی

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە 300 مەترەوە دابەزیوە بۆ 800 مەتر.

عەونی زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی عێراق شەوی پێنجشەممە لە بەرنامەیەکی کەناڵی عێراقیە، کەناڵی فەرمی حکومەتی عێراق وتی، “عێراق مەترسی لافاوی لەسەرە، بۆ ئەوەی دوور کەوینەوە لە مەترسی دەبێت 36 بەنداوی دیکەی بچووک دروستبکرێن، لەکاتێکدا عێراق خاوەنی 30 بەنداوە”.

عەونی زیاب وتوویەتی، عێراق ئەمساڵ کەمترین رێژەی ئاوی بۆ بەردراوەتەوە و وشکەساڵی زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بووە بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکانی ئەو بوارە چاک بکرێت.

لەبارەی پەیوەندی نێوان عێراق و هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و ئێران سەربارەت بە دۆسیەی ئاو، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ ئێران ئاستی تێگەیشتنی باش لەبارەی ئاو هەیە، ئەمساڵ بەهۆی بەردانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە بەنداوی دەربەندیخان ئاستی ئاوەکەی باشترە.

سەبارەت بە تورکیا ئەو وەزیرە دەڵێت، تورکیا دۆسیەی ئاوی بەستووەتەوە بە هەبوونی هێزی پارتی کرێکاران و دۆسیەی نەوت وەک کارتی فشاری سیاسی بەکاریدەهێنێت، بەڵام بەهۆی بەردانەوەی ئاوی رووباری کارون ئێستا شەتولعەرەب ئاستی ئاوەکەی باشترە.

550 ملیار دینار ساڵانە تێچووی ئاوی خواردنەوەیە لە هەرێم

550 ملیار دینار ساڵانە تێچووی ئاوی خواردنەوەیە لە هەرێم

بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی عێراق کارەساتە

بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی عێراق کارەساتە

لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 20 هەزار بیری نایاسایی لێد...

لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 20 هەزار بیری نایاسایی لێدراون