خاوەن کۆمپانیایەک بە 11 هەزار ساڵ حوکمدرا
964+
عادل کانەبی
دوای ئەوەی بە تۆمەتی پارە سپیکردنەوە و دزینی دوو ملیار دۆلاری پارەی خەڵک تۆمەتبارکرا، فاروق فاتیح دامەزرێنەری بەناوبانگترین کۆمپانیای دراوی ئەلیکترۆنی تورکیا بە زیاتر لە 11 هەزار ساڵ زیندانی حکومدرا.
فاروق فاتیح، گەنجێکی بە رەچەڵەک تورکە لە ساڵی 2017 کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراوی ئەلیکتڕۆنی بە ناوی سۆدێکس دامەزراند، کە بووە گەورەترین کۆمپانیای دراوی ئەلیکترۆنی لە تورکیا کە 400 هەزار بەشداربووی
هەبوو، داهاتەکەی بە دوو ملیار دۆلار دەخەمڵێندرا.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 بازاڕی دراوی ئەلیکتڕۆنی روو لە دابەزین کرد، فاروق لەپڕ وازهێنانی خۆ
ی لە کۆمپانیاکە راگەیاند و رایکردە دەرەوەی تورکیا.
لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا فاروق وتی، من ئەوەندە زیرەکم دەتوانم هەرچی دامەزراوەیە لەسەر زەوی بەڕێوەی ببەم.
لە ساڵی 2022 لە لە وڵاتی ئەلبانیا لە لایەن ئینتەرپوولەوە دەستگیرکرا و هێنرایەوە تورکیا و لە چ
ەند رۆژی رابردوو دادگای تورکیا بە 11 هەزار و 196 ساڵ زیندانی حوکمی دا.
ئەمە یەکەم جار نییە لە تورکیا حوکمێکی لەو جۆرە بدرێت و لە ساڵی 2022 عەدنان ئۆک
تار بانگخوازی بەناوبانگی تورکیا بە تۆمەتی بەدرەوشتی و تێکدانی کۆمەڵگە زیاد لە هەشت هەزار ساڵ زیندانی حوکمدرا.
فاروق فاتیح لە دایکبووی ساڵی 1994 و لە ساڵی 2017 بووە یەکەمین گەنج
لە سەر ئاستی تورکیا لە تەمەنی 22 ساڵیدا ببێتە ملیۆنێر.