ئۆتۆمبێلی تایبەت نەفەرەکانیان دەبات
شۆفێرانی تەکسی گەراجی کەرکوک گردبوونەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
شۆفێرانی تەکسی گەراجی کەرکوک لە دژی بردنی نەفرەکانیان لەلاین ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە گردبوونەتەوە و دەڵێن بە پێنج رۆژ نەفەریان دەست ناکەوێت.
عەباس عادل شۆفێری تەکسی بە 964ـی وت، کرێی ئەمان بۆ سەفەرێک 95 هەزار دینار دیاری کراوە، لەچی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان بە 60 هەزار دینار دەیان بەن و کەس ناڕواتە گەراج.
وتیشی، ئەم ئۆتۆمبێلانە بە بەرچاوی مرور و بازگەکانیشتەوە نەفەر دەبەن بەڵام کەس قسەیان لەگەڵ ناکات و وایان لێهاتووە پێنج رۆژ جارێک نەفەریان نییە.
شۆفێرێکی دیکە وتی، تەنانەت ناهێڵن نەفەر ببەنە ناو فڕۆکخانەش بەڵام ئۆتۆمبێلی تایبەت دەیان بەن و رێگەیان پێ دەدەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی