دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ

ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی غه‌رامه‌ی زۆریان له‌سه‌ره‌ چاره‌نووسیان چییه‌؟

964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر

دوایی دەرجوونی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی 20%ی پاره‌ی غه‌رامه‌ی ئۆنۆمبێله‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، 964 به‌دواداچوونی بۆ چارەنووسی ئەو ئوتۆمێبلانە كرد، كە غه‌رامه‌ی زۆریان له‌سه‌ره‌ و له‌ بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیشدا نرخه‌كانیان چۆن ده‌بێت.

زاهیر غازی، كه‌ له‌ مه‌عره‌زی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ولێر كار ده‌كات، ده‌ڵێت بازاڕی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی غه‌رامه‌ی هاتۆچۆیان زۆر له‌سه‌ره‌، زۆر داده‌به‌زێت.

هه‌روه‌ها ستار محه‌مه‌د، كه‌ خاوەنی پێشانگای ئۆتۆمبێله‌، ده‌ڵێت، ئوتۆمبێلمان لایە خۆی نرخی سێ هه‌زار دۆلاره‌ (30 وه‌ره‌قه‌)، به‌ڵام هه‌زار دۆلار (10 وه‌ره‌قه‌) غه‌رامەی لەسەرە و ئه‌مه‌ش فرۆشتنی هه‌ندێك قورس ده‌بێت.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

حکومەت لە 20%ـی سزای سەرپێچی شۆفێران خۆش دەبێت

حکومەت لە 20%ـی سزای سەرپێچی شۆفێران خۆش دەبێت